بیۆگرافیاى ناوبژیوانانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده ده‌كرێ
رۆژنامه‌نووس (ئومێد ئیبراهیم حه‌مزه) له نوێترین پرۆژه‌یدا، بیۆگرافیاى ناوبژیوانانى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده ده‌كات، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م داوا ده‌كا سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ین ژیاننامه و سیڤی تایبه‌تى خۆیان بنێرن به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌و چاپكردنى له كتێبێكدا، بیۆگرافیاى ناوبژیوانانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كى مێژووییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌رشیفى سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى پارێزگاى هه‌ولێر، مه‌به‌ست له پارێزگاى هه‌ولێر ـیش ناوبژیوانانى سنوورى "هه‌ولێر، سۆران، كۆیه" ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌ى بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناردووه، (ئومێد ئیبراهیم) رایگه‌یاندووه:"وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى مێژووى وه‌رزشی شارى هه‌ولێر، ده‌ستمان كردووه به ئاماده‌كارى بۆ چاپكردنى كتێبی بیۆگرافیاى ناوبژیوانانى پارێزگاى هه‌ولێر و داواكارم سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى سنوورى پارێزگاكه سیڤى خۆیان بنێرن، پرۆژه‌كه له 15/8/2020 ده‌ست پێدهكاو وه‌رگرتن تا 1/11/2020 ـه‌و پێویسته تا ئه‌و كاته سه‌رجه‌م ناوبژیوانان سیڤییه‌كانیان بنێرن".
ئومێد ئیبراهیم گوتیشی:"پرۆژه‌كه‌م ناوبژیوانانى سه‌رجه‌م یارییه جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه، له مێژووى كۆنى هه‌ولێر له سه‌ده‌ى رابردووه‌وه، چ ئه‌وانه‌ى له‌ژیان ماون، یان ئه‌وانه‌ى كۆچی دواییان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوبژیوانانه‌ى كه خه‌ڵكى هه‌ولێریش نین، به‌ڵام دانیشتووى شارى هه‌ولێرن، ده‌توانن به‌گوێره‌ى ئه‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه زانیارییه‌كانم بۆ بنێرن".
ناوى سیانی (نازناو)
ساڵ و شوێنى له‌دایكبوون:
ئاستى خوێنده‌وارى (بڕوانامه‌ى زانستى):
بڕوانامه‌ى پیشه‌یی (ناوبژیوانى):
ده‌ستپێكى كارى ناوبژیوانى:
چالاكییه‌كان:
جگه له‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه پێویسته سه‌رجه‌م ناوبژیوانان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى كه‌سی و وێنه‌ى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كان بنێرن، له‌گه‌ڵ وێنه‌ى به‌رزترین بڕوانامه‌ى بهدهستهێنراویان.
مه‌رجه ناوبژیوان خول و پاڵه‌وانیه‌تیه فهرمیهكانى ده‌ره‌وه یا عێراق یا كوردستانى به‌ڕێوه‌بردبێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده و یانه‌كان.
بۆ زانیارى زیاتر‌و ناردنى سیڤییه‌كان ده‌توانن لهرێگاى ئه‌م ئیمێڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بینێرن.
07503340424: Mob
Vib: 07503340424
[email protected]
FB: Umed Ibrahim