كریم بەنزما نزیکە لە یانەی یوڤانتوس
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بەنزیمای بۆ به‌رپرسانی یوڤانتوس كردووه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (Sport Italia) ئاشكرای كردووه، كه به‌رپرسانی یوڤانتوس بڕیاری كۆتاییان داوه و له‌م هاوینه گۆنزالۆ هیگواین ده‌فرۆشن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێما بۆ ئه‌وه كراوه، كه ئه‌گه‌رێكی نزیكه پاوڵۆ دیبالا په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئاندرێ ئانێلی سه‌رۆكی یوڤانتوس له‌سه‌رهێڵه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی گونجاو بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یوڤی بگوازنه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له‌م هاوینه كه‌ریم بێنزێما بگوازنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كه‌ریم بەنزیما ماوه‌ی 9 ساڵ له نێوان 2009 تا 2018 به‌یه‌كه‌وه هاوشانی یه‌كتر له ریال مه‌درید یارییان كردووه و به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانیان بردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌رپرسانی یوڤانتوس له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و چه‌ندان بژارده‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هیگواین بگرێته‌وه، دیارترینیان (ئیدین دزیكۆ له یانه‌ی رۆما) و (ئالڤارۆ مۆراتا له ئەتلەتیكۆ مه‌درید) و (دۆڤان زاباتای كۆڵۆمبی له یانه‌ی ئاتلانتا).
ريبين رةمزي