ریگیلۆن له‌ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپا داواكراوه‌

ریگیلۆن له‌ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپا داواكراوه‌
ریگیلۆن له‌ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپا داواكراوه‌
سێرجۆریگیلون یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید و ئه‌م وه‌رزه‌ى یانه‌ى ئیشیبیلیاى ئیسپانى كه‌ ئاستێكى به‌رزى له‌ خولى ئیسپانیا لیگ له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى پێشكه‌ش كردووه‌، چه‌ند یانه‌یه‌كى ئه‌وروپا چاوی له‌ تواناكانى ئه‌م یاریزانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزى داهاتوو گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، یانه‌ى ناپۆلی ئیتالی گرنگى زۆر به‌تواناى ئه‌م ئه‌ستێره‌ لاوه‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازێته‌وه‌، جگه‌ له‌م یانه‌ ئیتالیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى چێلسى و ئه‌رسناڵ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ن ئه‌م یاریزانه‌ بگوازنه‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ى پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌یان به‌هێزتر بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانى یانه‌ى ئیشبیلیا له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان پارێزگاری له‌م یاریزانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامبێت له‌گه‌ڵیان و ئه‌مساڵ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى گولین لوپیتیجی له‌ 37یارى خولی ئیسپانیا له‌ 33 یارى به‌ شێوه‌ى یاریزانى سه‌ره‌كى یارى كردووه‌ و پێنج گۆڵى تۆماركردووه‌ گۆڵیشى له‌ یارییه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان تۆماركردووه‌، بۆیه‌ ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ بیر له‌ رۆیشتن ده‌كاته‌وه‌ له‌ یانه‌ ئه‌نده‌لوسیه‌كه‌ و ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌م خواستنه‌ بینێت و یان بگه‌ریـَته‌وه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید یان بچێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید گرنگى به‌ تواناكانى هه‌ریه‌م یاریزانان مارسیلۆو فیرلاند و مێندی ده‌دات نه‌ك به‌م یاریزانه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ى پلانه‌كانى زێدانه‌ بۆیه‌ به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌ى ناپۆلی به‌ میدیاكانى ئیتالیاى راگه‌یاندوه‌ كه‌وا ئه‌م یاریزانه‌ ده‌گوازێته‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top