ئه‌نته‌رمیلان كانتى ده‌كاته ئامانج
به پێى سه‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌كانى وو‌ڵاتى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان بیر له كڕینى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌ى چێلسى له‌نده‌نى نگولۆ كانتى ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ئه‌م ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه بگوازێته‌وه سێریائهى، له ئێستادا كانتى له‌گه‌ڵ لامباردى راهێنه‌رى یانه‌ى چێلسى ئاسوده نییه و بیر له رۆیشتن ده‌كاته‌وه له‌م یانه‌یه، وه یانه‌ى ئهنتهرمینیش پێویستى به‌م ناوهڕاستكارهیه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ سوود له ئه‌زموونى ئه‌م یاریزانه وه‌ربگرێت كه ته‌مه‌نى 29ساڵه، كۆنتى راهێنه‌رى یانه‌ى ئهنتهریش بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌گه‌ڵ كانتى بگوازیته‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئاریكسین و سینسى و باریلا بۆ وه‌رزى داهاتوو ده‌یه‌وێت به شێوازى تازه له خوله‌كه ده‌ربكه‌وێت.
كارزان كانه‌بی