چاڤی ھێرناندێز ستایشی میسی دەکات

چاڤی ھێرناندێز ستایشی میسی دەکات
چاڤی ھێرناندێز ستایشی میسی دەکات
ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و راھێنەری ئێستای یانەی سەد-ی قەتەری چاڤی هێرناندێز لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا راگەیاندنەکان ستایشی میسی دەکات و باسی باروودۆخی ئێستای بەرشلۆنە دەکات.
زاڤی لە لێدوانەکەیدا گوتی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ و به‌بێ هیچ گوومانێك مێسی له‌ من باشتره‌ و بەرشلۆنە ئه‌گه‌ر بیه‌وێت نازناوه‌كان بباته‌وه‌ ده‌بێت نرخی مێسی بزانێت و دڵخۆشی بكات.
لە درێژەی قسەکانیدا زاڤی گوتی: رێز له‌ كیكی ده‌گرم و گونجاوترین راهێنه‌ره‌ بۆ شێوازی یاریكردنی بەرشلۆنە.
جێگەی باسە لە ماوەی رابردوودا قسەوباسێکی زۆر ھەبوو لەسەر ئەوەی، کە زاڤی لە وەرزی نوێدا دەبێتە راھێنەری یانەی بەرشلۆنە.
رێبین رەمزی
Top