یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ گرێبه‌ستێكى گرانبه‌هاى له‌ به‌رامبه‌رترینكاو ره‌تكرده‌وه‌

یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ گرێبه‌ستێكى گرانبه‌هاى له‌ به‌رامبه‌رترینكاو ره‌تكرده‌وه‌
یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ گرێبه‌ستێكى گرانبه‌هاى له‌ به‌رامبه‌رترینكاو ره‌تكرده‌وه‌
رۆژنامه‌كانى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانی ئه‌وه‌ى ره‌ت كردۆته‌وه‌ كه‌وا ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى لاوی پورتوگالی فرانسیسكۆ ترینكاو كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌به‌ شێوه‌ى خواستن یارى بۆ سپۆرتنگ براگا یارى كردوه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین یانه‌ى پرێمه‌رلیگى ئینگلیزی گرێبه‌ستى گرانبه‌ها پێشكه‌ش به‌م یاریزانه‌ لاوه‌ كراوه‌، رۆژنامه‌ى سپۆرت ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌ن بیست ساڵیه‌ بڕى 60ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه‌ خولى ئینگلیزی، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا هه‌موو گرێبه‌ستێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ گرفتى دارایش په‌رۆكی گرتوون، یانه‌ى بارسا ترینكاوى تاكو ساڵى 2025به‌ستۆته‌وه‌ و مه‌رجی ده‌سه‌به‌رداربوونیشى 500ملیۆن یۆرۆیه‌ له‌ چل یاریشى له‌گه‌ڵ براگا نۆ گۆلی كردوه‌ ودروستكه‌ریى 13گۆلیش بووه‌.
كارزان كانه‌بی
Top