بارسێلۆنا پشت به‌ یاریزانى لاو ده‌به‌ستێ

بارسێلۆنا پشت به‌ یاریزانى لاو ده‌به‌ستێ
بارسێلۆنا پشت به‌ یاریزانى لاو ده‌به‌ستێ
یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا به‌فه‌رمى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانى وى یانه‌ى ساوپاولۆى به‌رازیلی گوستافۆ مایاى ته‌مه‌ن 19 ساڵ مۆڕكردووه‌ بڕى گرێبه‌سته‌كه‌ى ته‌نیا چوارملیۆن و نیو یۆرۆیه‌ و مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونیش له‌م یاریزانه‌ 300ملیۆن یۆرۆیه‌، ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ته‌نیا یاریزانى و بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بۆ چه‌ندین ساڵى داهاتوو سوود له‌م یاریزانانه‌ ببێنێ و شوێنى ئه‌ستێره‌كانیش به‌ چۆلى نه‌هێلێته‌وه‌، بارسا له‌ ماوه‌ى رابردوو هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانى و مایا و بیدری و ترینكاو و فیرناندیزى گواستۆته‌وه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌ نرخی هه‌رزارو مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونیشی به‌ نرخى زۆر داناوه‌، بارسا نایه‌وێ سیناریۆى نیمار دووباره‌ بكاته‌وه‌ و وانه‌ى لێ وه‌رگرتووه‌، له‌ ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى داهاتووش مه‌رجی یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیا پشت به‌ستنه‌ به‌ یاریزانى لاو.
كارزان كانه‌بی
Top