یانه‌یه‌كى ئیسپانی داواى كۆبۆى له مه‌درید كردوه
رۆژنامه‌ى ئاسی مه‌دریدى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ئۆساسۆناى ئیسپانى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه به شێوه‌ى خواستن داواى كۆبۆى ژاپۆنى له مه‌درید بكات، كه له ئێستادا كۆمه‌لێك یانه له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه ئه‌م یاریزانه بباته ریزى یانه‌كه‌ى، هه‌رچه‌نده كۆبۆ حه‌زیى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌رده‌وام بێت له خولى ئیسپانیا هه‌رچه‌نده خوله‌كانى تریش داواى ئه‌م یاریزانه‌یان كردوه، كۆمپانیاى ئه‌دیداس سپۆنسه‌رى یانه ئیسپانیه‌كه دووپاتى له یانه‌ى ئۆساسۆنا كردوه كه‌وا ئه‌م یاریزانه ژاپۆنییه ببنه ریزى یانه‌كه‌ى ، چونكه كه‌سایه‌تێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له نێو یاریگا و ئێستاش هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌یه، بۆیه یانه‌كه داواى له مه‌درید كردوه به‌شێوه‌ى خواستن ئه‌م یاریزانه بباته ریزى یانه‌كه‌ى و ئاماده‌یه بڕى 5ملیۆن بداته یانه‌ى ریال مه‌درید و موچه‌ش به یاریزانه‌كه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ی شاهانه رازی بێت.
كارزان كانه‌بی