ندۆمبیلی له‌ سێ یانه‌ى ئه‌وروپى داوا كراوه‌

ندۆمبیلی له‌ سێ یانه‌ى ئه‌وروپى داوا كراوه‌
ندۆمبیلی له‌ سێ یانه‌ى ئه‌وروپى داوا كراوه‌
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یاریزانێكى یانه‌ى تۆتنهام هۆستبێر له‌لایه‌ن سێ یانه‌ى ئه‌وروپی گرنگى پێ ده‌درێت، ئه‌ویش یاریزانى فه‌ره‌نسى تانجی ندومبیلی كه‌ ئه‌م ساڵ له‌ ریزی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى خۆزی مۆرینهۆ جێگاى متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌ران بووه‌ به‌ر له‌وه‌ستانى یارییه‌كانى خولى ئینگلیزی به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا، له‌ ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى بارسیلۆناى ئیسپانى و ئه‌نته‌رمیلانى ئیتالی و بایرن میونخی ئه‌ڵمانى گرنگى به‌ تواناكانى ئه‌م یاریزانه‌ ده‌یانه‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ بكه‌ن، ئه‌م یاریزانه‌ش له‌ دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كانى ئه‌وروپا هیچ یارییه‌ك به‌شدارى پێ نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن خۆزی مۆرینهۆ، سێ یانه‌ى ئه‌وروپیش شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌ن.
كارزان كانه‌بی

Top