مان سیتى داواى یاریزانێكى جه‌زائیری كردووه‌

مان سیتى داواى یاریزانێكى جه‌زائیری كردووه‌
مان سیتى داواى یاریزانێكى جه‌زائیری كردووه‌
رۆژنامه‌ى ئینگلیزییه‌كانئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى مانچسته‌رسیتى ئینگلیزى گرێبه‌ستێكى گران به‌هاى پێشكه‌شى یاریزانى جه‌زائیری ئیسماعیل بن ناسر ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى میلانى ئیتالی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یاریزانه‌ عه‌ره‌به‌ بێت، یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بڕى 40ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ له‌ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌، یانه‌ى میلانیش داواى ریاز محه‌زه‌ری یاریزانى یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ى كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئیسماعیل بن ناسر بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵوگۆر به‌م دوو یاریزانه‌ بكه‌ن، رۆژنامه‌كانى ئیتالیاش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا ریاز ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ و بڕیارى داوه‌ یاریزانه‌ هاو شارییه‌كه‌ى رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ى بێته‌ ریزى یانه‌ى مان سیتى.
كارزان كانه‌بی
Top