كیلیان مپاپی له‌سه‌ر داواى پێریز سالێكى تر له‌ پاریس ده‌مێنێته‌وه‌

كیلیان مپاپی له‌سه‌ر داواى پێریز سالێكى تر له‌ پاریس ده‌مێنێته‌وه‌
كیلیان مپاپی له‌سه‌ر داواى پێریز سالێكى تر له‌ پاریس ده‌مێنێته‌وه‌
رۆژنامه‌ى ماركاى مه‌دریدى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا رێكه‌وتن كراوه‌ له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانى فه‌ره‌نسى كیلیان مپاپی هێرشبه‌رى یانه‌ى پاریس سانجێرمان و لورنتینۆ پیرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى كه‌وا سالێكى تر یاریزانى ناوبراو درێژژه‌ به‌ یارى كردن بدات له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌، ریال مه‌درید یاریزانه‌كه‌ى رازی كردووه‌ كه‌وا ئه‌مساڵ دوا وه‌رز بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس به‌بێ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه‌ ته‌نیا یارى كردن بۆ یه‌ك ساڵ بێت، پاریسیش ئاماده‌ى خۆى نیشان داوه‌ بۆ فرۆشتنى ئه‌م یاریزانه‌ به‌ یانه‌ى شاهانه‌ كه‌ گرێبه‌ستى له‌ 2022كۆتایی دێت و ئه‌وكات به‌ خۆڕایی ئه‌م یاریزانه‌ بفرۆشێت، ریال مه‌دریدیش به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى پاریس قسه‌ى كردوه‌ هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر فرۆشتنى ئه‌م یاریزانه‌ بۆ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌، هه‌ردوو یانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌كترى هه‌یه‌.
كارزان كانه‌بی
Top