هه‌ولێر یاریزانه به ئه‌زموونه‌كانى رازی كرد
هه‌ولێر یاریزانه به ئه‌زموونه‌كانى رازی كرد
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له وه‌رزی نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك له یاریزانه ئه‌ستێره‌كانى كه وه‌رزى رابردوو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه یارییان كردووه نوێ كرده‌وه، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانه دیاره‌كانى یانه‌كه كۆبووته‌وه به‌فه‌رمى گه‌یشتۆته رێكه‌وتن و بۆ وه‌رزێ داهاتوو درێسى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له به‌ر ده‌كه‌ن له خولى عێراقی، یاریزانه‌كانیش بریتین له هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئیڤان خالید و دلێر حاتمی گۆڵپارێزو کۆسرەت بایز و ھەردی سیامندو گۆڵپارێز رێباز عەبدوڵڵا و میران خەسرەو كه وەرزی رابردوو لە خولی شانشینی عومان لەگەڵ یانەی سوحار یاریدەکرد و گۆڵپارێز ئەحمەد رێبوار،ناوبراو لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٠)ە و لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و تیپی دووەمی یانەی ھەولێر یاریکردووە.
كارزان كانه‌بی