هه‌ولێربه‌رده‌وامه له نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى یاریزانانى
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ئیداره‌ى یانه‌كه به‌رده‌وامه له نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى لاوى یانه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك له یاریزانان، گۆڵپارێز ئەحمەد رێبوار نوێکردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتووی خولی نایابی عێراق یاری بکات،رێبوار لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٠)ە و لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و تیپی دووەمی یانەی ھەولێر یاریکردووە، جگه له‌م گۆڵپارێزه یانه‌كه گرێبه‌ستى ئەمیر ئیسماعیل نوێکردووە، ئه‌میرلە ھێڵی ناوەراست یاری دەکات و لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٠)ە و لە یانەی برایەتی و تیپی دووەمی یانەی ھەولێر یاریکردووە، هه‌ولێربه‌نیازه له رۆانى داهاتوو گرێبه‌ستى تریش نوێ بكاته‌وه.
كارزان كانه‌بی