ناپۆلی لوكا یوڤیتچ ده‌كاته‌ ئامانج

ناپۆلی لوكا یوڤیتچ ده‌كاته‌ ئامانج
ناپۆلی لوكا یوڤیتچ ده‌كاته‌ ئامانج
رۆژنامه‌ى ئاسی ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى ناپۆلی ئیتالی له‌ گفتوگۆیه‌كانى به‌رده‌وامه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى هێرشبه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى لۆكایۆڤیچ بۆ ئه‌وىه‌ له‌ وه‌رزى نوێ خولى ئیتالی بیباته‌ ریزى یانه‌كه‌ى، هه‌ر چه‌نده‌ به‌رپرسانى یانه‌ى ئیتالیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانى ئه‌م یاریزانه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ قسه‌ كردن له‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌، له‌ ئه‌گه‌رى شكستى ئه‌م گرێبه‌سته‌ش به‌رپرسانى ناپۆلی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فیكتۆرئوسیمین ى یاریزانى یانه‌ى لیل واژوو ده‌كه‌ن ئه‌م یاریزانه‌ سه‌ردانى شارى ناپۆلیش كردوه‌ له‌ كۆتایی مانگى رابردوو، هۆكارى چوونى لۆكاش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ى نێوان به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى ناپۆلی، به‌رپرسانى یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ش كێبڕكێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌تله‌نتیكۆمه‌درید و ئه‌ی سی میلان ده‌كه‌ن بۆ هێنانى بۆ یانه‌ى ناپۆلی.
كارزان كانه‌بی
Top