سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌گه‌رێته‌وه خولى عێراق
سه‌رهه‌نگ موحسینى گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر و ئێستاى یانه‌ى برایه‌تى له خولی نایابى یانه‌كانى كوردستان كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردووه له خوله‌كه، له ئێستادا یانه‌كانى شارى به‌غداد په‌نایان بردۆته به‌ر یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان وگرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كه‌ن، به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى ناوبراویش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه دوو یانه‌ى شارى به‌غداد له سه‌ر هێلن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڵپارێزه كورده ئه‌نجام بده‌ن، یانه‌ى ئه‌مانه‌ى به‌غداد زۆر نزیكه له‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ موحسین واژو بكات، سه‌رهه‌نگ موحسین ماوه‌ى یه‌ك وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقه دووره به‌هۆى یارى كردنى له خولى كوردستان، له ئێستاشدا گۆڵپارێزه كورده چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه كاره‌كانى ته‌واوكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كانى خولى عێراقی به كۆتایی بینێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر بگه‌رێته‌وه خوله‌كه گه‌وره‌كه‌ى عێراق.
كارزان كانه‌بی