بارسا راهێنه‌رێكى نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات

بارسا راهێنه‌رێكى نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
بارسا راهێنه‌رێكى نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
به‌ پێى هه‌واڵى به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌یتوانى نازناوى خولى لیگاى ئیسپانى به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ ئێستادا یانه‌كه‌ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ كیكی سیتین ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى شكسته‌كه‌كانى یانه‌كه‌ له‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه‌ نه‌یتوانى كێبڕكێ یانه‌ى ریال بكات له‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى لیگاى ئیسپانى، رۆژنامه‌كان له‌ زاری سه‌رۆكى یانه‌كه‌ جوسیب ماریا بارتومیو كه‌ ئاره‌زووی ده‌ست هه‌ڵگرتنی راهێنه‌رى یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده‌ بڕیاره‌ یانه‌كه‌ دواین یارى به‌رامبه‌ر دیبورتیڤۆ ئالاڤێس ئه‌نجام بدات، سه‌رچاوه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌كه‌ گارسیا بیمنتا راهێنه‌رى تیپى دووه‌م بۆ شوێنى ئه‌و دیارى ده‌كه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى یانه‌كه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى ناپۆلی به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى تاكو دیارى كردنى راهێنه‌رێكى تر بۆ ده‌ستپێكى خوله‌كانى نوێ ئه‌وروپا.
كارزان كانه‌بی
Top