ریال ده‌یه‌وێت میسى نوێ بگه‌رێتنه‌وه یانه‌كه‌ى
زۆربه‌ى راگه‌یاندنه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى كه زۆر گرنگى به خولى ئیسپانی ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا كۆبۆى یاریزانى ژاپۆنى یانه‌ى ریال مه‌درید كه ئێستا به شێوه‌ى خواستن له ریزى یانه‌ى ریال مایۆركا یارى ده‌كات، له دواین یارى خولى ئیسپانیش به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات هه‌رچه‌نده تیپه‌كه‌ى دووچارى شكست هات، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌ى مێرنگى ده‌یانه‌وێ ئه‌م ئه‌ستێره لاوه كه هێشتا ته‌مه‌نى نه‌گه‌تیشتۆته بیست ساڵ بیگه‌رێنه‌وه ریزى تیپه‌كه‌یان كه ئێستا خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه له خولى ئیسپانیا و شێوازى یارى كردنى له سه‌ر شێوازی میسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بارسێلۆنایه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م لاوه ژاپۆنیه ئێستا زۆربه‌ى یانه‌كانى به‌خۆى سه‌رقال كردوه‌ى كه شێوازى سه‌ره‌تایی وه‌كو میسیه و یارى كردنى به تۆپ هاوشێوه‌یه بیرى یاری كردنى به‌هه‌مان شێوه‌یى میسییه، ئیداره‌ى ریال ده‌یه‌وێت بگه‌رێنته‌وه به‌خۆى سوودی لێ ببینی.
كارزان كانه‌بی