مه‌درید گرێبه‌ستى ئه‌ستێره‌یه‌كى لاوى یه‌كلا كرده‌وه‌

مه‌درید گرێبه‌ستى ئه‌ستێره‌یه‌كى لاوى یه‌كلا كرده‌وه‌
مه‌درید گرێبه‌ستى ئه‌ستێره‌یه‌كى لاوى یه‌كلا كرده‌وه‌
ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید گرێبه‌ستى یاریزانى لاوى ته‌مه‌ن 16ساڵ باو فیریرى له‌ یانه‌ى كاستیلۆنى ئیسپانى له‌ خولى پله‌ سێ یه‌ك لاى كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ستێره‌ بگوازێته‌وه‌ كه‌ له‌ هێلى هێرشبه‌رى یارى ده‌كات.
رۆژنامه‌ى موندۆ دیبورتیفۆى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ باو فیریرى ته‌مه‌ن 16ساڵ كه‌ له‌ ناوچه‌ى بینیكارلۆیى ئیسپانیا له‌ دایك بووه‌ له‌ ساڵى 2003 ، ئه‌ستێره‌ ئیسپانیا له‌ چه‌ندین یانه‌ى ئیسپانیا گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌ به‌ ریال مه‌دریدیشه‌وه‌، یانه‌ى كاستیلۆن رۆیشتنى ئه‌م یاریزانه‌ى بۆ ریزى یانه‌ى مێرنگى راگه‌یاندووه‌، هه‌ردوو یانه‌ش گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن كه‌ له‌ دواى كۆتایى هاتنى ئه‌م وه‌رزه‌ فیریر ده‌چێته‌ ریزى یانه‌ى شاهانه‌.
كارزان كانه‌بی



Top