ئه‌رسنال خۆى به‌هێز ده‌كات
یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سیدریك سواریزى یاریزانى یانه‌ى ساوسامبتۆن وبه ره‌گه‌ز پورتوگالی گواستۆته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى به گرێبه‌ستێكی چوار ساڵى به بڕى ملیۆن جونیه‌ى ئه‌سترلینى به كۆتایی هاتن به خواستن، ئه‌م یاریزانه به مووچه‌ى ته‌واوى گواستراوه‌ته‌وه ریزی یانه له‌نده‌نیه‌كه و له‌موه‌دا له یاریگاى ئیمارات درێسى یانه‌ى تۆپچییه‌كان ده‌پۆشێت، ئه‌رسناڵ ئه‌م وه‌رزه خۆى به‌هێز ده‌كات دواى گواستنه‌وه‌ى یاریزانى به‌رازیلی بابلۆ ماری و وویلیانم سالیبا، یانه‌كه ده‌یه‌وێت له وه‌رزی نوێ خولى ئینگلیزی جیاواز بێت و به پێكهاته‌یه‌كى جیاواز ده‌ركه‌وێ به‌نیازه چه‌ند یاریزانێكى تریش بكڕێ و چه‌ندین یاریزانى تریش بفرۆشێت.
كارزان كانه‌بی