ئەحمەد رازی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

ئەحمەد رازی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
ئەستێرەی مێژوویی عێراق کۆچی دوایی کرد بەرەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانەی نوعمان لە شاری بەغداد ئەستێرەی مێژوویی عێراق ئەحمەد رازی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. ئەحمەد رازی ماوەی ھەفتەیەکە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوو و چەند رۆژێک پێش ئێستا بەھۆی بێ متمانەیی بەنەخۆشخانەکانی شاری بەغداد راستەوخۆ نەخۆشخانەی جێھیشت و داوای گواستنەوەی بۆ شاری ھەولێر یاخود بۆ وڵاتی ئوردن کرد. یەکێتی رۆژنامەنووسانی عەرەب و وڵاتی ئیمارات بریاریاندا فرۆکەیەکی پزیشکی تایبەتمبۆ ئەم ئەستێرەیە ئامادە بکەن تا گەشتی وڵاتی ئوردن بکات. وا بریار بوو ئەمرۆ کاتژمێر (١٠)ی بەیانی گەشتەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئۆکسجین لە جەستەیی بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد. جێگەی باسە ئەحمەد رازی خاوەنی تاکە گۆڵی عێراقە لە مێژووی جامی جیھانی، کاتێک لە جامی جیھانی ساڵی (١٩٨٦) توانی گۆڵ لە ھەڵبژاردەی بەلژیکا تۆماربکات. رێبین رەمزي
Top