مان سیتى گرنگى به‌ لیۆن بایلی جامایكى ده‌دات

مان سیتى گرنگى به‌ لیۆن بایلی جامایكى ده‌دات
مان سیتى گرنگى به‌ لیۆن بایلی جامایكى ده‌دات
رۆژنامه‌ى زه‌ تایمزی ئینگلیزی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزی پلانى ئه‌وه‌ى داناوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى جامایكی لیۆن بایلی ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه‌ بچێته‌ خولى ئینگلیزیى و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئیداره‌ى یانه‌ئینگلیزیه‌كه‌ شوێنى سانى ئه‌ڵمانى به‌م یاریزانه‌ پڕ بكاته‌وه‌، رۆژنامه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا هێنانى بایلی بۆ مه‌به‌ستى شوێن پڕ كردنه‌وه‌ى یاریزانى ئه‌ڵمانى لیروی سانى كه‌ ئێستا له‌ هه‌وڵه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میونخ مۆربكات، بایلی له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 111یارى له‌گه‌ڵ لیڤه‌ركوزن 24گۆڵى تۆماركردوه‌، ئیستاش بڕى مان سیتى بڕى 20ملیۆن جونیه‌ى ئیسته‌رلینى بۆ گواستنه‌وه‌ ى داناوه‌، ئه‌م یاریزانه‌ له‌ چه‌ندین خولى ئه‌وروپى یارى كردوه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ پڕ جوله‌كانى ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێ.
كارزان كانه‌بی
Top