سێ هۆكار وا ده‌كات ئه‌شره‌ف حه‌كیمی بچێته‌ میونخ

سێ هۆكار وا ده‌كات ئه‌شره‌ف حه‌كیمی بچێته‌ میونخ
سێ هۆكار وا ده‌كات ئه‌شره‌ف حه‌كیمی بچێته‌ میونخ
رۆژنامه‌ى ئاسی مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى بایرن میونخ سوره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه‌ ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى كه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆریشى بۆ گواستنه‌وه‌ى داناوه‌ له‌گه‌ڵ پێدانى مووچه‌یه‌كى گه‌وره‌،ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ش چه‌ند هۆكارێكى دیاری كردوه‌ كه‌وا حه‌كیمی ده‌چێته‌ ریزى یانه‌ى باڤاری هۆكاره‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى باڤاری ئاماده‌یه‌ مووچه‌ى ساڵانه‌ى 6تا7ملیۆن یۆرۆ بداته‌ ئه‌م یاریزانه‌، جگه‌ له‌وه‌ش یارى كردنى له‌ ریزى یانه‌ى دۆرتمۆند و به‌رده‌وام بوونى ئه‌م یاریزانه‌ له‌ خولى ئه‌ڵمانى كه‌ سوودی زۆرى بۆ خۆى و یانه‌كه‌ش ده‌بێت ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌م خوله‌ یارى ده‌كات، حه‌كیمی به‌وه‌ رازی نابێ كه‌ بچێته‌وه‌ ریزى یانه‌ى ریال مه‌درید و ببێته‌ یاریزانى یه‌ده‌گى كارفاخالى ئیسپانى كه‌ هیچ گفت و گۆیه‌ك هه‌ڵناگرێ له‌گه‌ڵ زیزۆی راهێنه‌ر هه‌میشه‌ كارفاخالی پێ باشترین یاریزانه‌ وه‌كو یاریزانى سه‌ره‌كى پێكهاته‌ى ریال مه‌درید سه‌یر ده‌كرێ، بۆیه‌ حه‌كیمی ده‌یه‌وێت باشترین بڕیار بدات كه‌ له‌گه‌ڵ بایرن درێژه‌ به‌ كاروانى وه‌رزشى خۆى بدات.
كارزان كانه‌بی
Top