ناپۆلی بووه‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتالیا

ناپۆلی بووه‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتالیا
ناپۆلی بووه‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتالیا

یانه‌ى ناپۆلی بۆ شه‌شه‌م جار له‌ مێژووى یانه‌كه‌ى بووه‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتالیا، له‌ یارى كۆتاییدا هه‌ردوو یانه‌ى ناپۆلی و یۆڤانتۆس، له‌م یارییه‌شدا له‌ تایمی یه‌كه‌م یانه‌ى ناپۆلی هه‌وڵى زۆریدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌م تایمه‌ گۆلێك تۆماربكات و هه‌ر چه‌نده‌ رۆنالدۆش و دیبالا له‌م تایمه‌ ناوه‌ ناوه‌ وه‌ڵامى ناپۆلیان ده‌دایه‌وه‌، به‌ڵام یاریزانانى هه‌ردوو لا نه‌یانتوانى تۆری گۆڵی یه‌كترى بهه‌ژێنن ئه‌م تایمه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌ تایمى دووه‌م هه‌ردوو یانه‌ له‌ رێگه‌ى هێرشبه‌ره‌كانیان ده‌یانویست یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن و چه‌ند جارێكیش نزیك بوون له‌ گۆڵ تۆماركردن دیبالا و رۆنالدۆ نه‌یاتنوانى تۆرى تیپى به‌رامبه‌ر بهه‌ژێنن له‌ خوله‌كانى كۆتایش بۆفۆنى گه‌وره‌ گۆڵپارێز یۆڤى له‌ شكستێكى سه‌د له‌ سه‌د رزگار كرد كاتێكى سه‌رێكى یاریزان ماكسیمۆفیتچ بگه‌رێنته‌وه‌ دواتریش ستونى هێل بووه‌ به‌ربه‌ست،دواتریش به‌لێدانى سزاى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ یانه‌ى ناپۆلی یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى(4-2)گۆڵ برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتالیا ساری له‌م وه‌رزه‌ یه‌كه‌م نازناوى له‌گه‌ڵ یۆڤی له‌ ده‌ستدا گاتۆزۆش یه‌كه‌م نازناوى له‌گه‌ڵ ناپۆلی به‌ده‌ست هێنا..

كارزان كانه‌بی

Top