ریال پلانی بۆ گواستنه‌وه‌ى ماركۆ رۆكا داناوه
رۆژژنامهى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى شاهانه‌ى پایته‌ختى مه‌درید پلانى بۆ ئه‌وه داناوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆكاى یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى ئیسپانیۆل و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئیسپانیا واژوو بكات. ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید له ئێستادا چاودێری ئه‌م یاریزانه لاوه ده‌كات، چونكه جهموجۆلی سه‌ره‌نج راكێشه و یارى كردنى له شێوه‌ى هێرشبه‌ری و به‌رگرییه، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاریزانه هیچ شتێكى له باره‌ى رۆیشتنى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ره‌نگه بڕى گرێبه‌ستى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه ته‌نیا 40ملیۆن یۆرۆ بێت، ریال مه‌درید تاكو ئێستا به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك نه‌كردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى كۆتایی هاتنى خولى ئیسپانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات.
كارزان كانه‌بی