دۆرتمۆند خه‌ونى چێلسى له‌ گۆڕ نا

دۆرتمۆند خه‌ونى چێلسى له‌ گۆڕ نا
دۆرتمۆند خه‌ونى چێلسى له‌ گۆڕ نا

گۆڤاری كیكری ئه‌ڵمانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى برۆسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ست رۆمان بۆركی گۆڵپارێزى ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ى یانه‌كه‌ى تازه‌ بكاته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ بۆركى ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى تاكو ساڵى 2021، به‌ڵام یانه‌ى چێلسى ئینگلیزی هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه‌ به‌ گرێبه‌ستێك ئه‌م گۆڵپارێزه‌ رازى بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له‌ وه‌رزی نوێ به‌رگرى له‌ گۆڵى چێلسى بكات، ئامانجى چێلسى ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌ره‌بووى رۆیشتنى كیباى گرڵپارێز بكات، چونكه‌ ئه‌م گۆڵپارێزه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى پلانى لامباردی راهێنه‌ره‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌م هه‌وڵه‌شى سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ.

كارزان كانه‌بی

Top