یاریزانی سەدەی بیست لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

یاریزانی سەدەی بیست لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوو
یاریزانی سەدەی بیست لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوو
ئەستێرەی پێشووی عێراق ئەحمەد رازی ئەنجامی پشکنینی دەرچوو، لە پشکنینی یەکەم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا پشکنینی دووەمی ئەنجامدا لە چاوەروانی ئەنجامەکەیە.
بەرێوەبەری نەخۆشخانە ھاوەدارانی ئەحمەد رازی دڵنیادەکاتەوە، کە باری تەندروستی جێگیرە و نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسەی ھەیە، بەڵام لاوازە.
جێگەی باسە سێ رۆژ پێش ئێستا ئەحمەد رازی بەبێ دەمامک و دەستکێش چاوی بەھەریەکە لە یونس مەحمود و شەرار حەیدەر کەوتبوو.
ئێستا داوا دەکرێت ئەم دوو ئەستێرەیە خۆیان کەرەنتین بکەن یاخود پشکنین ئەنجام بدەن.
ريبين رمزى
Top