یاریزانێكى ئه‌ڵمانى له‌ دژى ره‌گه‌ز په‌رستى به‌شدارى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى ده‌كات

یاریزانێكى ئه‌ڵمانى له‌ دژى ره‌گه‌ز په‌رستى به‌شدارى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى ده‌كات
یاریزانێكى ئه‌ڵمانى له‌ دژى ره‌گه‌ز په‌رستى به‌شدارى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى ده‌كات
یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بنیامین هنریشس یاریزانى یانه‌ى مۆناكۆی فه‌ره‌نسى به‌شدارى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌ری كردوه‌ له‌ دژى ره‌گه‌زپه‌رستى به‌تایبه‌تى كه‌ ئێستا له‌ به‌شێكى زۆر له‌ شاره‌كانى ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت له‌ دژى هێرشكردنه‌ سه‌رهاولاتى ئه‌مریكی جۆرج فلوید له‌لایه‌ن پۆلیسى ئه‌و شاره‌، له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى بێلدی ئه‌ڵمانى هنریشس رایگه‌یاند ئێمه‌ دژى ره‌گه‌زپه‌رستین له‌ هه‌ر شوێن و وولاتێك به‌رێوه‌بچێت، چونكه‌ هه‌موومان مافی خۆمان هه‌یه‌ و هه‌موومان براین له‌ هه‌ر ره‌گه‌زێك و ره‌نگێك بین، له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نستگرامیش ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌وه‌ى نوسیوه‌ من كه‌سێكى ره‌ش پێستم و شانازیش به‌ خۆم ده‌كه‌م، گوتیشى جۆرج له‌ پێش چاوى هه‌موو جیهان كوژڕا، هنریشس له‌ شارى دۆسلدورف به‌شدارى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌ری كرد له‌ دژى ره‌گه‌زپه‌رستى پێشووتریش ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵیه‌ له‌ ریزى یانه‌ى لیڤه‌ركوزن یارى كردوه‌ به‌ر له‌وه‌ى بچێته‌ یانه‌ى مۆناكۆ.
كارزان كانه‌بی
Top