دوویانه‌ى ئیتالیا پيدرۆیان داوا كردووه‌

دوویانه‌ى ئیتالیا پيدرۆیان داوا كردووه‌
دوویانه‌ى ئیتالیا پێدرۆیان داوا كردووه‌
هه‌واڵى ئاژانسى رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى رۆماى ئیتالی به‌فه‌رمى هاتۆته‌ سه‌رهێل بۆ ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى پیدرۆ رۆدریگز مۆربكه‌ن و له‌م هاوینه‌ بیگوزانه‌وه‌ خولى ئیتالی، گرێبه‌ستى پیدرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى بلوز كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌واو ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ووڵاتى ئه‌مریكا گرێبه‌ست بۆ پیدرۆى ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆنا هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت له‌ یاریگاكانى ئه‌وروپا درێژه‌ به‌كاروانى وه‌رزشى خۆى بدات، هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن ساری راهێنه‌رى یۆڤانتۆسیش گرنگى پێدراوه‌ كه‌ پێشووتر له‌ چێلسى راهێنه‌رى بووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ كۆتایدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى رۆما رێكبكه‌وێت.
كارزان كانه‌بی
Top