مان یونایتد گرنگى به گواستنه‌وه‌ى ره‌حیم ستیرلینگ ده‌دات
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى مان سیتى ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه جگه له چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپى، یانه‌ى مان یونایتدیش داواى گواستنه‌وه‌ى ره‌حیم ستیرلینگى ئینگلیزى ده‌دات بۆ ریزى یانه‌كه‌ى له كۆتایى گواستنه‌وه‌ى هاوینه، رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه كه‌وا به‌هۆى ئه‌و سزایه‌ى له‌لایه‌ن یوفاوه به‌سه‌ر یانه‌ى مان سیتى سه‌پێنراوه بۆیه ده‌یانه‌وێ سوود له تواناكانى ئه‌م یاریزانه وه‌ربگرن ، رۆژنامه‌ى مترۆى ئینگلیزی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا چه‌ندین یانه داواى ئه‌و یاریزوانهیان كردوه له‌م هاوینه ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه له یاریگاى ئیتحاد و یانه‌ى كردن له ریزى یانه‌كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له خولى ئینگلیزی پێویستیان به‌م یاریزانه‌یه متمانه‌ى ته‌واویان هه‌یه كه له یانه‌ى مان سیتى ده‌مێنێته‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌شى تاكو ساڵى 2023، یانه‌ى شیتانه سوره‌كانیش ده‌یانه‌وێ به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م یاریزانه بگوازنه‌وه ریزى تیپه‌كه‌یان.
كارزان كانه‌بی