گواردیۆلا ده‌یه‌وێت رۆبیرتۆ رازی بكات

گواردیۆلا ده‌یه‌وێت رۆبیرتۆ رازی بكات
گواردیۆلا ده‌یه‌وێت رۆبیرتۆ رازی بكات
یانه‌ى مانچسته‌رسیتى ئیینگلیزى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ له‌ سه‌ر ره‌زامه‌ندى پیپ گواردیۆلاى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌یه‌ بۆ وه‌رزی نوێ خولى ئینگلیزی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى سێرجی رۆبیرتۆ مۆربكات، هه‌ر چه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ له‌م هاوینه‌ خۆیان به‌ هێنانى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا خۆیان به‌هێز بكه‌ن، یانه‌ى مان سیتیش ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌ ڕكابه‌رى كردن له‌گه‌ڵ یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا، رۆژنامه‌ى مۆندۆدیبۆتیڤۆى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى مان سیتى له‌سه‌ر داواى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ گواردیۆلا ده‌یه‌وێت هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌كه‌ى به‌هێنانى رۆبیرتۆ به‌هێز بكات، گواردیۆلا داواى له‌ كارگێڕى هونه‌رى یانه‌كه‌ى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ى بۆ بێنه‌ ریزى تیپه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 28ساڵه‌ و ده‌یه‌وێت شوێنى رۆیشتنى دیڤید سیلڤا پڕ بكاته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ ریزى یانه‌كه‌ جێ ده‌هێلێت، هه‌رچه‌نده‌ گرێبه‌ستى رۆبیرتۆ تاكو كۆتایى ساڵى 2022، به‌ڵام ئه‌گه‌رى زۆره‌ ئه‌م یاریزانه‌ بچێته‌ مانسیتى.
كارزان كانه‌بی
Top