دیمبلی ده‌چێته‌ یۆڤانتۆس

دیمبلی ده‌چێته‌ یۆڤانتۆس
دیمبلی ده‌چێته‌ یۆڤانتۆس
هه‌ر چه‌نده‌ عوسمان دیمبلی ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ماوه‌ى دوو وه‌رزه‌ به‌ هۆى پێكانه‌ به‌رده‌وامه‌كانى نه‌یتوانیوه‌ ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات له‌ له‌ خولى ئیسپانى لیگ، هه‌رچه‌نده‌ ناوبراو له‌ جامى جیهانى 2018 جامى جیهانى به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى، ئه‌م پێكانانه‌ش رێگر بووه‌ له‌ ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌كو یاریزانى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ تیپه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ ده‌ربكه‌وێت، رۆژنامه‌كانى ئیسپانیاش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ له‌ چه‌ند كاتمژێری داهاتوو دیمبلی قه‌لاى كامپ نو جێ ده‌هێلێت له‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م هاوینه‌ ده‌چێته‌ یانه‌یه‌كى تر، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌ سه‌ر داواى ساری راهێنه‌ر داواى ئه‌م یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌ى كردوه‌ بۆ به‌هێزكردنى ریزى هێلى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى، وه‌كو شوێنگره‌وه‌ى كواردادوی كۆلۆمبی و برناردیسكی، هه‌ره‌چه‌نده‌گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ بارسا داواى یاریزانى بۆسنى میرالیمى كردبوو، رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ دیمبلی ده‌یه‌وێت ببێته‌ یاریزانى سه‌ره‌كى ئه‌گه‌ر بارساش رێگه‌ى نه‌دا، خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌ شێوه‌ى خواستن بۆ ساڵى داهاتوو ده‌یباته‌ ریزى یانه‌كه‌ى.
كارزان كانه‌بی
Top