ئه‌نته‌رمیلان شوێنگڕه‌وه‌ى لاوتار دیارى ده‌كات

ئه‌نته‌رمیلان شوێنگڕه‌وه‌ى لاوتار دیارى ده‌كات
ئه‌نته‌رمیلان شوێنگڕه‌وه‌ى لاوتار دیارى ده‌كات
هه‌رچه‌نده‌ واده‌ى رۆیشتنى لاوتارماتینیزى یاریزانى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان بۆ ریزى یانه‌ى بارسا نزیك بۆته‌وه‌ى و ئیداره‌ى یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ به‌دواى شوێنگڕه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ ده‌گرێ، رۆژنامه‌ى توتومیركاتۆى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى ئه‌نته‌ر گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌لجیكی دیریس میرتینزى یاریزانى یانه‌ى ناپۆلی واژووكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ش به‌شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ره‌، گرێبه‌ستى ئه‌م یاریزانه‌ به‌لجیكه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ناپۆلی كۆتایی دێت و بۆیه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت ده‌یباته‌ ریزى تیپه‌كه‌ى، رۆژنامه‌ى دیلی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌نته‌ر وچێلسى له‌ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ به‌لجیكییه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ بیبه‌نه‌ ریزى یانه‌كانیان، ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵیه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك یانه‌ى ئه‌وروپیه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێ.
كارزان كانه‌بی
Top