فابیان رویز له‌م هاوینه‌ ده‌بێته‌ یاریزانى ریال مه‌درید

فابیان رویز له‌م هاوینه‌ ده‌بێته‌ یاریزانى ریال مه‌درید
فابیان رویز له‌م هاوینه‌ ده‌بێته‌ یاریزانى ریال مه‌درید
رۆژنامه‌كانى ووڵاتى به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا كارگێڕى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى سووره‌ له‌ سه‌ر مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى ناپۆلى فابیان رویز له‌م هاوینه‌، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ یانه‌ى ناپۆلی گرێبه‌ستى ئه‌م یاریزانه‌ى ساڵانه‌ كردۆته‌ چوار ملیۆن یۆرۆ به‌رامبه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى تاكو ساڵى 2025 ومه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونیشى 100ملیۆن یۆرۆیه‌، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانى ناوبراو به‌ به‌رپرسانى یانه‌ى ناپۆلی راگه‌یاندوه‌ كه‌وا ئاره‌زووی جێهێشتنى یانه‌كه‌ ده‌كات بۆ ریزى یانه‌ى شاهانه‌، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى ناپۆلی ئه‌ى هاوینه‌ كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى له‌ده‌ست ده‌دات به‌هۆى چاو تێبڕینیان له‌لایه‌ن یانه‌كانى ترى ئه‌وروپا، به‌ڵام تاكو ئێستا سه‌رجه‌م یانه‌كان چاوه‌ڕوانى كۆتایی هاتنى خولى ئیتالیا ده‌كه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top