ئەستێرەی پێشووی کۆردستان تووشی کۆرۆنا بووە
محەمەد یاسین پاڵەوانی عێراق و عەرەب و ئاسیا و جیھان لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لە وڵاتی سوید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
بەپێی کەسە نزیکەکانی محەمەد یاسین، ئەم پاڵەوانە باروودۆخی تەندروستی تێکچووە و ماوەی چەند رۆژیکە لە ھۆشخۆیچووە.
محەمە یاسین خاوەنی (١٥٠) ژمارەیی پێەوانەیی لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی عێراق و عەرەب و ئاسیا و خاوەن (٥٠) ملوانکەی جۆراوجۆرە و ھەروەھا بۆ ماوەی دە ساڵ پاڵەوانی عێراق و عەرەب و ئاسیا بووە و بەشداری دوو ئۆڵۆمپیادی کردووە، کە گرنکتریان لە ساڵی (١٩٨٤) بوو لە لۆس ئەنجلۆس و توانی پلەی چوارەم بەدەستبھێنێت وەکو باشترین دووەم دەستکەوتی عێراق لە مێژووی خۆیدا لە یاری ئۆڵۆمپیاد و ھەروەھا پلەی سێیەمی لە پاڵەوانێتی جیھانی بەدەستھێنا.
رێبین رەمزی