ره‌نگه‌ زێدان مه‌درید جێ بهێلێ

ره‌نگه‌ زێدان مه‌درید جێ بهێلێ
ره‌نگه‌ زێدان مه‌درید جێ بهێلێ
به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را و ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ زێنه‌دین زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى شاهانه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ریزى یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى به‌فه‌رمى جێ بهێلێت، ئه‌ویش له‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى كه‌وا ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌توانێ نازناوى خولى ئیسپانى و خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ده‌ستى به‌تاڵ له‌م دوو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ زێدان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌شى پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید بكات، له‌م ئه‌گه‌ره‌ش یانه‌ى ریال مه‌درید به‌فه‌رمى چاوى له‌وه‌یه‌ گرێیه‌به‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى ئه‌رجه‌نتینى و پێشووى یانه‌ى تۆتنهام ماوریسیۆ بۆكیتینۆ مۆربكات، له‌ ئه‌گه‌رى سه‌رنه‌كه‌وتن له‌م گرێبه‌ست په‌تا بۆ ماوسیمیلیانۆ ئه‌لیگری ببات كه‌ ئێستا به‌ربژێره‌ بۆ مه‌شقدانه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى پاریس سان جێرمان و نیوكاسلى ئینگلیزى.
كارزان كانه‌بی
Top