ریال مه‌درید له‌سه‌ر هێله‌ بۆ فڕاندنى مانى

ریال مه‌درید له‌سه‌ر هێله‌ بۆ فڕاندنى مانى
ریال مه‌درید له‌سه‌ر هێله‌ بۆ فڕاندنى مانى
ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌كانى وولاتى فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى به‌ به‌هێزى هاتۆته‌ سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى سه‌نیگالی و یانه‌ى لیڤه‌رپوول سادیۆ مانى مۆربكات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى نوێ خولى ئیسپانى مانى درێسى یانه‌ى شاهانه‌ بپۆشێت و هێلى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ به‌م ئه‌ستێره‌ موسڵمانه‌ به‌هێز بكات، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌وڵه‌ بقۆزێته‌وه‌ كه‌وا كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان سادیۆ مانى و كلوپى راهێنه‌رى یانه‌ سورپۆشه‌كه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ ئێستادا بۆ یانه‌ى ریال زۆر قورسه‌ بتوانێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مپابی مۆربكات، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ فشارى له‌سه‌ر ریال دروست كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌ر نرخێك بێت ئه‌م گرێبه‌سته‌ له‌م هاوینه‌ بكاته‌ سوپرایزی بۆ هانده‌رانى یانه‌ى شاهانه‌.
كارزان كانه‌بی
Top