بارسا هه‌وڵى به‌ده‌ىست هێنانى دی لیخت ده‌دات

بارسا هه‌وڵى به‌ده‌ىست هێنانى دی لیخت ده‌دات
بارسا هه‌وڵى به‌ده‌ىست هێنانى دی لیخت ده‌دات
رۆژنامه‌ى دیلی میلی به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا گفتوگۆییه‌كانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى و یانه‌ى یۆڤینتۆسی ئیتالی به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌ى ماتیاس دی لیختى هۆله‌ندى بۆ ریزى یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى ئیسپانى درێسى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیاى ئیسپانیا بپۆشێت، یانه‌ى بارسا بڕى 73ملیۆن یۆرۆى بۆ ئه‌م یاریزانه‌ هۆله‌ندییه‌ داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى بیگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى، ئیداره‌ى یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ش به‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ رازی نابێت، دی لیخت ئاماده‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ دواین وه‌رز بێ له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌، به‌رپرسانى یانه‌ى بارساش ده‌یانه‌وێ شوێنگڕه‌وه‌ى ئومتیتى فه‌ره‌نسى به‌م یاریزانه‌ هۆله‌ندییه‌ پڕ بكاته‌وه‌,
كارزان كانه‌بی
Top