ریال و ئه‌رسناڵ ئالوگۆڕ ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزی له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزانى سربی لۆكا یوفیتچ، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاریزانه سربیه كه ئه‌مساڵ ریال سودێكى واى لێ نه‌بینیوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى میلان و ناپۆلی چاودێری ده‌كرێ بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵى، به‌ڵام رۆیشتنى ئۆبامینگ له‌م هاوینه و ئه‌رسناڵى ناچار كردوه داواى ئه‌م یاریزانه بكه‌ن به گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵى ، رۆژنامه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه هه‌ردوو یانه‌ى ریال و ئه‌رسناڵ گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ى رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئالوگۆڕكردن به‌م دوو یاریزانه كه‌وا ئۆبامینگ بۆ ریال مه‌درید بێ و یۆفیتچ بۆ ئه‌رسناڵ بێ.
كارزان كانه‌بی