بارسا و بایرن میونخ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى هافیرتز ده‌كه‌ن

بارسا و بایرن میونخ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى هافیرتز ده‌كه‌ن
بارسا و بایرن میونخ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى هافیرتز ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى بارسێلۆنا بیر له‌ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا كاى هافیرتزى یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى بایرلیڤه‌ركوزن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه‌ بیگوازنه‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى، له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ى یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌ڵمانى شان به‌ شانى یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى درێسى میونخى ئه‌ڵمانیا بپۆشێت، ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیمرسۆن و كارلیس ئه‌لینیا و مارك كوكوریلاى داناوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هافیرتزى ئه‌ڵمانى جگه‌ له‌وه‌ش بارسا ئاماده‌یه‌ بڕى 100ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌، ئه‌گه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ش ئه‌وه‌ ره‌ت بكاته‌وه‌ بارسا پلانى بی هه‌یه‌ كه‌ گۆڕینه‌وه‌ به‌ یاریزانان، هافیرتز یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ى كه‌ لۆفی راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا زۆر گرنگى به‌تواناى ده‌دات و یارى كردنیشى هاوشێوه‌ى ئۆزیل و بالاكه‌.
كارزان كانه‌بی
Top