چوار یانه‌ى ئینگلیزی چاوی له میلۆت راشیكایه
رۆژنامه‌ى سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له‌گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤێردهبرێمهنى ئه‌ڵمانى بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزان میلۆت راشیكا بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه به‌فه‌رمى بیباته ریزى یانه‌كه‌ى، چوار یانه‌ى ئینگلیزى له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م یاریزانه كۆسۆفیهیه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێرشبه‌ره له وه‌رزى نوێ پرێمه‌ر لیگ درێسى یانه‌كانیان بپۆشێت، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى لیڤه‌رپوول و ئه‌ستۆن ڤێلا و برایتۆن و ویستهام و ولڤه‌رهامبتۆن هه‌وڵى ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 23 ساڵیه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له خولى ئه‌ڵمانیاوه بیگوازنه‌وه خولى ئینگلیزی، ئیداره‌ى یانه سورپۆشه‌كه به فه‌رمى له‌سه‌ر هێله له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى راشیكا بگوازێته‌وه ریزى یانه‌ى و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بكات له‌گه‌ڵ یاریزان تاكومی مینامینۆى ژاپۆنى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ش بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى، هه‌ر چه‌نده یاریزانى ناوبراویش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى لیڤه‌ر كۆبۆته‌وه بۆ دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆى.
كارزان كانه‌بی