کچی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بووە سەرۆکی ئەسپسواران
لە شاری بەغداد ھەڵبژاردەن بۆ دەستەیەکی تازەی یەکێتی ئەسپسواری عێراق دوور لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ئەنجامدرا بەئامادەبوونی (٩) ئەندامی دەستەی گشتی.
لەم ھەڵبژاردەنە جوان فوئاد مەعسوم بووە سەرۆکی یەکێتی ئەسپسواری عێراق بەکۆی دەنگ.
جوان بۆ بەشداریکردن لەم ھەڵبژاردنە نوێنەرایەتی یانەی عەفک-ی شاری دیوانیە وەرگرتووە.
تا ئێستا لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دانا بەم سەرۆکە کوردە نانێت بەپێچەوانەوە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق بەفەرمی دانی پێدانا و عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق پێشوازی لە جوان فوئاد مەعسوم کرد.
جێگەی باسە ھەریەکە لە یەکێتی پایسکلسواری و تێنسی سەرمێز و یارییە سیانییەکان و بادمنتون سەرۆکەکانی کوردە.
رێبین رەمزی