ئیتالیه‌كان بازاڕی گواستنه‌وه‌ى یاریزانان گه‌رم ده‌كه‌ن

ئیتالیه‌كان بازاڕی گواستنه‌وه‌ى یاریزانان گه‌رم ده‌كه‌ن
ئیتالیه‌كان بازاڕی گواستنه‌وه‌ى یاریزانان گه‌رم ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى گازیتادیلیۆ سپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا كه‌وا له‌ كڕین و فرۆشتنى ئه‌م هاوینه‌ یانه‌كانى به‌شدار له‌ سێر ئه‌ى ئیتالیا له‌ به‌رنامه‌یان دایه‌ چه‌ندین یاریزان كڕین و فرۆشتنی پێ بكه‌ن و چه‌ندین یاریزانیشیان به‌ ئامانج گرتییه‌، یانه‌ى یۆڤنتۆسی ئیتالی به‌فه‌رمى رابیۆى فه‌ره‌نسى بۆ فرۆشتن داناوه‌ دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى ده‌ستكارى كردنى مووچه‌ى یاریزانانى خۆیان كرد، هه‌ردوو یانه‌ى بایرن میونخی ئه‌ڵمانى و ئه‌نته‌ر میلان له‌ هه‌وڵى ئالۆگۆركردنى یاریزانان تۆلیسۆ بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان له‌به‌رامبه‌ر یاریزان بریسیتش بۆ باڤارییه‌كان، یانه‌ى لازیۆش ده‌یه‌وێت میلینكۆفیتش بفرۆشێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راكیتچ ى یاریزانى یانه‌ى بارسا مۆربكات، ئه‌م هاوینه‌ش ئیتالیه‌كان ده‌یانه‌وێ بازاڕى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان گه‌رم بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top