سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو خولى ئینگلیزى ده‌ست پێده‌كاته‌وه
حكومه‌تى به‌ریتانیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه كێبڕكێیهكانى خولى نایابى ئینگلیزی سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ست پێده‌كاته‌وه، كه ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه به هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كوشنده‌ى كورۆنا تووشى هه‌موو جیهان بووه و سه‌رجه‌م خوله‌كان وه‌ستاوه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خوله‌كانى ئه‌وروپاش به پێى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى یارییه‌كانى خوله‌كانى ناوه‌خۆی ووڵاتانى ئه‌وروپا بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى یاریزانان راوه‌ستاوه، ئێستاش به‌شێك له یانه‌كانى ووڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ستیان به مه‌شقه‌كانیان كردۆته‌وه به‌پێى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى بۆ سه‌لامه‌تى یاریزانان، خولى ئه‌ڵمانیش له 16ى ئه‌م مانگه یارییه‌كانى ده‌ست پێ بكاته‌وه، خولى نایابى توركیش له 12ى مانگى داهاتوو ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌پێى خشته‌یه‌ك زۆربه‌ى خوله‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كارزان كانه‌بی