شەش ئەندامی یانەی ڤیرۆنتینا تووشی کۆرۆنا بوون
دوای ئەوەی یانەی ڤیرۆنتینا پێش دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی پشکنینی تایبەت بۆ یاریزانان و کارمەندی و دەستەی راھێنەران ئەنجامدا بەمەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەپێی دەرئەنجامەکان (٦) ئەندام تووشی کۆرۆنا بووینە.
لە نووسراوێکی فەرمیدا یانەی ڤێرۆنتینا ئاشکرای کرد، کە سێ یاریزان و سێ کارمەندی یانەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووینە و دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان راستەوخۆ یاریزانەکان جیاوازکرانەوە.
وا بریارە ئەمرۆ ھەینی یانەی ڤیرۆنتینا یەکەم یەکەی مەسقی خۆی ئەنجام بدات.
جێگەی باسە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا پێشتر ھەر سێ یاریزان ( پاتریک کۆترۆنی، جێرمان بێزێلا، دۆشان فلاھۆفێتج) تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.
رێبین رەمزی