دی برۆین نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كردنى به‌خولى ئیسپانى

دی برۆین نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كردنى به‌خولى ئیسپانى
دی برۆین نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كردنى به‌خولى ئیسپانى
رۆژنامه‌ى ماركاى مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یاریزانى به‌لجیكی كیڤین دی برۆین یاریزانى یانه‌ى مان سیتى ئینگلیزی نزیكه‌وه‌ له‌وه‌ى له‌م هاوینه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزى یانه‌ى شاهانه‌ بكات، كارگێڕى یانه‌ى مه‌درید گرنگى به‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ 28ساڵیه‌ ده‌دات، گرنگى دانى زێدانى راهێنه‌ریش به‌م یاریزانه‌ى هێلى ناوه‌ڕاست ده‌یه‌وێت شان به‌ شانه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ هارزاد و كۆرتواى گۆڵپارێز تیپێكى نیمچه‌ به‌لجیكی تیپه‌كه‌ى به‌هێز بكات، شێوازى یاری كردنى ئه‌م یاریزانانه‌ش له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ و زێدانى راهێنه‌ریش ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ تیپێكى ته‌واو جیاواز و به‌هێز ده‌ربكه‌وێت له‌ یارییه‌كانى خولى ئیسپانى و یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا.
كارزان كانه‌بی
Top