ئه‌رسناڵ به‌دواى بههرهمهندێكى یانه‌ى باڤارییه
رۆژنامه‌ى بێلدی ئه‌ڵمانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا كارگێڕى یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزی ئاره‌زووی مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كى لاوى یانه‌ى بایرن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه درێسى ئه‌م یانه‌یه بپۆشێت، رۆژنامه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه یاریزانى لاو ئه‌نجیلۆ ستیلر یاریزانێكه خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كى تایبه‌ته له‌گه‌ڵ یانه‌ى باڤاری و ته‌مه‌نى ته‌نیا 19به‌هاره كه چاوه‌ڕوانى زۆرى لێ ده‌كرێت له تۆپى پێى ئه‌ڵمانیا، ئه‌رسناڵ ده‌یه‌وێت به رابه‌رایه‌تى میكیل ئهرتیتاى راهێنه‌ر ئه‌م وه‌رزه به بههێزیهكى زۆره‌وه بگه‌رێته‌وه نێو خوله گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا.
كارزان كانه‌بی