مۆرینیۆ پلانى گه‌وره‌ى داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان
جۆزی مۆرینیۆى راهێنه‌رى یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه به‌هۆى په‌تاى كۆرنا له مۆركردنى چه‌ندین گرێبه‌ست دواكه‌وتوونه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك یاریزان بگوازێته‌وه ریزى یانه ئینگلیزیه‌كه، ئه‌م راهێنه‌ره قژ سپیه‌ى راهێنه‌رى پورتوگالی داواى نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى هه‌ریه‌ك له یاریزانان فیرتونخین و میشیل فورم كردوه له ئیداره‌ى یانه‌كه، راهێنه‌رى یانه‌كه داواى له ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش كردوه به پێیى تواناى دارایى یانه‌كه داواى گرێبه‌ستى هه‌ریه‌ك له یاریزانان والتر بینیتز گۆڵپارێزى یانه‌ى نیسی فه‌ره‌نسى و تۆماس مونییه‌ى یاریزانى پاریس سانجێرمان و مالانگ سار یاریزانى نیس و خۆسیه لویس بالومینۆ یاریزانى یانه‌ى ئه‌تالانتاى ئیتالی و لایفن كورزاواى پاریس سانجێرمان و ماریۆگوتزه‌ى برۆسیا دۆرتمۆندگیاكۆمۆ بۆنافینتورا یاریزانى میلان و و ئاده‌م لالاناى یاریزانى لیڤه‌رپوول و ویلیانى یاریزانى چێلسى و میرتینزى یاریزانى ناپۆلی، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌ى تونتهام ره‌نگه نه‌توانى ئه‌م هه‌موو گرێبه‌سته له‌م وه‌رزه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدات، پێویستى به پاره‌یه‌كى زۆره و په‌تاى كرۆناش له‌م ماوه‌یه زیانێكى زۆرى له یانه‌كانى ئه‌وروپا داوه.
كارزان كانه‌بی