فێرنه‌ر ده‌چێته‌ خولى ئیتالی

فێرنه‌ر ده‌چێته‌ خولى ئیتالی
فێرنه‌ر ده‌چێته‌ خولى ئیتالی
دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆی چوونى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و یانه‌ى لایبزكی ئه‌ڵمانى فێرنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ى لیڤه‌رپوول بڵاو بووه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانى ووڵاتى به‌ریتانیا له‌ ئێستادا هه‌ردوو یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ و ئه‌نته‌ر میلان به‌هێزی هاتونه‌ته‌ سه‌ر هێل بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌، پێگه‌ى سكاى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا هه‌ردوو یانه‌ ركابه‌ره‌كه‌ى ئیتالیا ئه‌نته‌ر میلان و یۆڤنتۆس به‌ گه‌رمی له‌ سه‌ر هێلن بۆ رازى كردنی ئه‌و لاوه‌ ئه‌ڵمانییه‌، سكاى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یۆڤى ده‌یه‌وێت شوێنى مانزۆكیچ وهیگواین كه‌ ده‌نگۆی رۆیشتنیان هه‌یه‌ به‌م یاریزانه‌ پڕ بكاته‌وه‌ له‌ پال كریستانۆ یارى بكات، ئه‌نته‌ر میلانیش ده‌یه‌وێت رۆیشتنى لاورتار بۆ بارسا به‌ فێرنه‌رى ئه‌ڵمانى پڕ بكاته‌وه‌، نرخى ئه‌م یاریزانه‌ش له‌ ئێستادا به‌50ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێنراوه‌، ره‌نگه‌ ئه‌م یاریزانه‌ش له‌ رۆژانى داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ یانه‌كانى ووڵاتى ئیتالیا مۆر بكات.
كارزان كانه‌بی
Top