فاتى له ئه‌ڵمانیا داواكراوه
فاتى له ئه‌ڵمانیا داواكراوه
رۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى له لاپه‌ره‌ى رۆژنامه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى برۆسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ى یاریزانى لاوى یانه‌ى بلوگرانا ئه‌نسۆ فاتی هه‌یه بۆ یارى كردنى له ریزى یانه ئه‌ڵمانیه‌كه، دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت به هێنانى ئه‌م ئه‌ستێره لاوه قه‌ره‌بووى رۆیشتنى یاریزانى یانه‌كه‌ى سانشۆ بكاته‌وه كه یانه‌ى بارسا داواى ئه‌م ئه‌ستێره‌ى یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى كردووه، ئیداره‌ى یانه‌ى بارساش تاكو ئێستا بڕیارى كۆتایی له سه‌ر فرۆشتنى ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى نه‌داوه، هه‌رچه‌نده ئارسه‌ر میلۆش كه له‌لایه‌ن یانه‌ى خانمه پیره‌كه‌ى ئیتالیا چاودێری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له بارساوه بیگوازنه‌وه، ئێستاش یانه‌ى یۆڤی و برۆسیا دۆرتمۆند چاوه‌ڕێ وه‌ڵامى ده‌مى به‌رپرسانى بلوگرانا ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانانه.
كارزان كانه‌بی