ئاماده‌بوونى ئافره‌تان له یاریگاكان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مساڵ بۆدووه‌م ساڵ به‌شدار ده‌بێت له خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، له هه‌ر یارییه‌كى یانه‌كه‌ى له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان رێژه‌یه‌كى زۆر له ئافره‌تان ئاماده‌ى بینینى یارییه‌كانى یانه‌كه ده‌بن و به جۆش و خرۆشه‌وه هانى تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ین له دژى هه‌ر یانه‌یه‌ك كه بێته یاریگاى ده‌ربه‌ندیخان، كچانى ئه‌و شاره‌ش بۆماوه‌ى سێ ساڵه ده‌سته‌ى هانده‌رانیان پێكهێناوه به ئاڵاكانیان هانى كوڕانى شار ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هانده‌رانى شاره‌كه له ره‌گه‌زه جیاوازه‌كان، هاتنى ئافره‌تیش بۆ ناویاریگاكان به تایبه‌تى له ده‌ربه‌ندیخان بۆته نه‌ریت و كه‌لتور له‌م شاره، له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى ئافره‌تان له ناو یاریگاى ده‌ربه‌ندیخان كه نموونه‌یه‌كى جوانى وه‌رزشی به‌م شاره به‌خشیه‌وه ئه‌نجامدا.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
میهره‌بان خان سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى هانده‌رانى كچانى یانه‌كه گوتی" هه‌مووان ئه‌و شاهیدیه‌م بۆ ده‌ده‌ن كه تاكه ئافره‌ت بووم ساڵانێك به ته‌نها و له ته‌نیشت هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه له نێو یاریگاكان ئاماده‌یم هه‌بوو بۆ زۆربه‌ى خول و یارییه میللیه‌كانیش ده‌هاتم، جگه له‌وه‌ش ده‌چووم بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش بۆ پاڵپشتى برا وه‌رزشكاره‌كانم له یارییه‌كانى باله و باسكه و تۆپى پێش، هەڵبەتە ئامانجێکم هەبوو دەمویست ئەو ڕێچکەیە بشکێنم و جیاواز لەنێوان کوڕان و کچان نەبێت و ژنانیش ئازایانەو بوێرانە بێنە دەرێ چیتر خۆیان بەکەم نەزانن . سەرەتا لەنزیکەکانی خۆمەوە دەستم پێ‌کرد ،هەرخولێک بکرایەوە خەڵاتێکی ڕێزلێنانی تیا‌بوو بۆمن کەئەوە بەسەروەتی هەموودنیا ناگۆڕمەوە بەوەش ناوبانگێکم پەیداکردو هەستمەکرد کارەکەم چەند گەورەو پیرۆزە هەمیشە لەئەکاونتەکەمبێ یان ڕووبەڕوو زۆر هانیانەدام و دەسخۆشیان لێ دەکردم خۆشبەختانە چەندین پۆست و نوسینیان بەناومەوە ئەکرا بۆنمونە پیان دەوتم (ژنە ئاڵتونیەکەی شار ) زۆربەی تەلەفزێۆنەکانیش چاوپێکەوتنیان لەگەڵەکردم ئیتر ووردە ووردە دانەدانە خانم ئەهاتن و دواترش ڕێژەکە زۆرتر‌بوو تا وای لێهات ڕێژەکە زۆرتر‌بوو، بەڵام بەپەرش و بڵاوی بەدەوروو بەری یاریگادا بلاوده بوون ،شایەنی باسە دەستەکی هاندەرانی کوڕانی زۆر چالاک و بەتوانمان هەبوو بەئێساشەوە کەزۆرهیلاک ده بن یەکێک لەسەرپەرشتیارە دیارەکانی ئەو دەستەیە برای عەزیزم کاک هه‌رێم لالۆیە و ڕۆژێک پێی ووتم باچارەیەک بۆ ئەو هەموو خانمەبەڕێزانە بدۆزینەوە جێگایەکیان بۆ دابین بکەین و هەرلەوکاتشدا کەمانگی نیسانی ۲۰۱٨بوو یانه‌ى دەربەندیخان لەپلەیەکەکانی کوردستان بوو خاوەنی هاندەرێکی بێ وێنەو بێ شوماربوو بەئێستاشەوە بۆیە دەستەیەکی هاندەرانی خانمانمان دامەزراند بەسەرپەرشتی بەندەو بەهاوکاری زیاترلەحەوت کچی چالاک و بەتوانا بەباجی تایبەتەوەبەهەماهەنگی برا بەڕێزەکانمان لەدەستەی هاندەرانی کوڕان ئەرکەکانمان بریتی بوو لەڕکخستن و دانانی ئەوڕێژەزۆرەی ژنان لەلایەکی یاریگاکەوە هوتاف ووتنەوەو پاڵپشتی یاریزانەکان، بەڵام ئێستا من بەهۆی سەرقاڵیمەوە بەدەوم و ئەرکی ترمەوە بەعەمەلی لەدەستەکە کشاومەتەوە بەڵام لەڕوی مەعنەوییەوە ڕۆژانە ئەیانبینم و هەرشتێکیان هەبێ لەخزمەتیاندام بۆ ئەمجارە ئەرکی کۆکردنەوەی هاوکاری مادیمان گرتۆت ئەستۆ لەگەڵ کۆمەڵێک برایانی بەڕێزم لەدۆستانی وەرزشی شارا کە هه رجارەو بەشێوەیەک.
مامۆستا هۆگر سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزشی راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى گوتى"ده‌ستخۆشى له‌م هانده‌ره دڵسۆزانه ده‌كه‌م، به‌راستى یاریزانى ژماره 12ن بۆ ئێمه به‌هیواى ئه‌وه‌م هه‌میشه پاڵپشتێكى باشبن بۆمان، هیوادارم هانده‌رانى جێگاكانى دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ى هانده‌رانى كچانى شاره‌كه‌كان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت له ناو یاریگاكان بۆ جوانكردن‌و سیمای یاریگاكانمان جوانتر بكه‌ن.